ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێردرێت و موچە راگیراوەکانیش خەرج بکرێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە میداکانی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەی کۆبوونەوەکانی لیژنەی وەزاریی ئابوری عیراق و ھەرێم پەسەندکراوە و بڕیاردراوە لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ تا کێشەکان چارەسەر دەکرێن.
وتیشی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێم لە مانگی شوباتەوە تا مانگی ئاب بنێرێت و مووچەی ئەو فەرمانبەرانەش خەرج بکرێت کە بەھۆی نەبوونی بایۆمەترییەوە مووچەکانیان راگیرابوو.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، بڕیاردراوە لیژنەیەکی ھاوبەش لەنێوان ھەرێم و بەغداد پێکبھێنرێت و تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەی میلاکاتی فەرمانبەران چارەسەربکەن.