وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ئیسرائیلە

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ئیسرائیلە

تشرینی یه‌كه‌م 13, 2023 11:47
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ئیسرائیلە
0

لایک

ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئۆکتۆبەر، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی و هاوسۆزی وڵاتەکەی و زیادکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ حکومەتی ئیسرائیل لە رووبەڕووبوونەوەی حەماس، گەیشتە تەلئەبیب.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل، لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گاڵانت هاوتا ئیسرائیلییەکەی کۆدەبێتەوە.

ئەمە سێیەم سەردانی لۆید ئۆستنە وەک وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل، هەروەها دووەم وەزیری ئەمەریکایە کە لە دوای هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماس سەردانی ئیسرائیل دەکات.

رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
لە بەرانبەردا، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەنگی دژی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند و سوپای وڵاتەکەشی ئۆپەراسیۆنی “شمشێری ئاسنین”ـی دژی چەکدارانی حەماس دەستپێکرد.

ئەمڕۆ ماوەی حەوت رۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بەردەوامی هەیە.

بە گوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان، زیاتر هەزار و 300 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرانبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، هەزار و 417 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.

En az 10 karakter gerekli