ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە

ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە

ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری بڵاوکردەوە.

حوزه‌یران 1, 2023 14:46
ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە
0

لایک

یەنەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کە 28ـی ئایار بەڕێوەچوو نێردراوە بۆ رۆژنامەی فەرمی بۆ بڵاوکردنەوە.

یەنەر ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی ئەنجامی کۆتایی رەجەب تەیب ئەردۆغان 50.18٪ـی دەنگەکان، کەمال کڵچدارئۆغلو 47.82ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هاوکات دوای راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو و کابینەکەی لەماوەی 48 کاتژمێردا سوێندی یاسایی بخۆن.

چاوەڕوان دەکرێت رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو و کابینەکەی رۆژی شەممە 3ـی حوزەیرانی 2023 سوێندی یاسایی بخۆن و بۆ ئەم مەبەستە ڕێوڕەسمێک بەڕێوەبچێت.

En az 10 karakter gerekli