بە بەشداریی شاندی هەرێم دووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نیشتیمانیی ئاو لە بەغداد بەڕێوە چوو

بە بەشداریی شاندی هەرێم دووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نیشتیمانیی ئاو لە بەغداد بەڕێوە چوو

ئایار 7, 2023 16:53
بە بەشداریی شاندی هەرێم دووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نیشتیمانیی ئاو لە بەغداد بەڕێوە چوو
0

لایک

 لە بەغداد بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی و وەفدی باڵای هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق، دووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نیشتیمانیی ئاو بەڕێوە چوو.

لە بەشی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان سەرنج و داواکاری و پێشنیارەکانی لەلایەن شاندی هەرێمی کوردستان، وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەیە باس کرا، لە کۆبوونەوەکەدا پێشوازی لە ناوەرۆکی داواکارییەکانی شاندی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی سەبارەت بە دانووستانەکان لەبارەی ستراتیژی ئاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ (ئێران و تورکیا)؛ بۆ لە مەودوا نوێنەری هەرێمیش لەگەڵ شاندی عێراقی بەشداریی دیدار و کۆبوونەوە گرنگەکان دەکات، هەروەها یەکلاکردنەوەی دروستکردنی چوار بەنداو لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی بۆ ئاسایشی ئاوی عێراق و هەرێم و چاکسازی لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان و قەرەبووکردنەوی ئەو ناوچانەی کە تووشی زەرەر و زیان بوون بە هۆی گۆڕانکاری و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی، بەتایبەتی ناوچەی گەرمیان و بەشێکی هەولێر و دهۆک، هەروەها چارەسەرکردنی پاشماوەی ئاوی پیس کە بەشێکی دەچێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕووبار و دەریاچەکان و دەبێتە هۆی پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکان.

ئەمانە و چەندین بابەتی تری پەیوەست بە دۆسیەی ئاوی هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا و بڕیار درا بۆ داهاتوو هەماهەنگیی تەواو بکرێت، بە مەبەستی بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ناوەرۆکی ڕاسپاردەکانی تایبەت بە لیژنەی باڵای نیشتیمانیی ئاو.

En az 10 karakter gerekli