حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، عێراق هەناردەکردنی 500 هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانەی لەدەستداوە.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە دا، ئەو نەوتەی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکرا نەوتی کێڵگەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بوو.
وتیشی، بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانەوە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، عێراق هەناردەکردنی 500 هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانەی لەدەستداوە.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەش کرد، داوامان لە کۆمپانیای بۆتاشی تورکیا کردووە دەست بە هەناردەکردن و بارکردنی نەوتی هەرێم بکرێتەوە.