نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا دابەزینی بەخۆوەبینی، هۆکارەکەشی بۆ مەترسییەکان بە داکەوتنی ئابووری ئەمەریکا دەگەڕێتەوە کە باڵی بەسەر بازاڕەکاندا کێشاوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 28-03-2023، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکەی 30 سەنت دابەزی و بە 77 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس نزیکەی 4 سەنت دابەزی و بە 72 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 1960 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.