50 کەس لە کابینەکەی بۆریس جۆنسن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • 50 کەس لە کابینەکەی بۆریس جۆنسن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە

50 کەس لە کابینەکەی بۆریس جۆنسن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
50 کەس لە کابینەکەی بۆریس جۆنسن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە
0

لایک

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کابینەکەی بۆریس جۆنسن پۆستیان هەبووە و دەستیان لەکارکێشاوەتەوە گەیشتە 50 کەس.

دوا بە دوای زەمینەلەرزەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیر و کارمەندانی کابینەکەی بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، وەزیران و پەرلەمانتارانی بەریتانیا کاردانەوەیان نیشان داوە بەرامبەر بۆریس جۆنسۆن و داوای لێ دەکەن دەست لەکار بکێشێتەوە.

لەوبارەیەوە براندۆن لویس، وەزیری حکومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئێرلەندای باکوور بە ئاماژەدان بەوەی کە حکوومەتێکی باش و خۆ بە بەرپرسیارزان لەسەر بنەمای “سەرڕاستی، گشتگیری و رێزگرتن” بونیاد دەندرێت، رایگەیاند کە بڕیاری داوە دەست لەکار بکێشێتەوە.

هاوکات بەرلە لویس دوو رۆژ پێشتر میشێل دۆنەلان کە وەزارەتی پەروەردەی پێ سپێردرابوو، دەستی لەکار کێشایەوە.

لەلایەکی دیکەوە نەدیم زەهاوی کە لە جێگای ریشی سوناک بووەتە وەزیری دارایی بەریتانیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر داوا لە جۆنسۆن دەکات دەست لەکار بکێشێتەوە و نووسیوویەتی “ئەم دۆخە ئاوا ناچێت بەڕێوە و خراپتر دەبێت. باشترین کار بۆ ئێوە، پارتی پارێزگاران (جۆنسۆن سەرۆکایەتی دەکات) و لە هەموویش گرنگتر بۆ وڵات، ئەوەیە کارە دروستەکە بکەن و یەکسەر بڕۆن (و دەستلەکار بکێشنەوە)”.

وەزیری تەندروستی، ساجید جاوید و وەزیری دارایی، ریشی سوناک لە پێنجی تەمووز بە دوای یەکدا دەستیان لەکار کێشایەوە.