گیدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر (ئەربیل) و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی ئایاری 2023 وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و وابڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.
گیدۆ کرۆسێتۆ، ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەک لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە.
دوای دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق بە سەردانی فەرمی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێم و وابڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.