پارێزگاری هه‌ولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ژماره‌یهک بڕیاریان تایبه‌ت به دابه‌شكردنی به‌نزین ده‌ركردووه و یه‌كێک له‌بڕیاره‌كانیش نه‌هێشتنی سیستمی تاك و جوته بۆ وه‌رگرتنی به‌نزینی 800 دیناری، هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌كیش ده‌ستكاری كوالێتی به‌نزین بكات، ناوه‌كه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه و سزای یاسایی ده‌درێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌پێناو باشتر رێكخستنه‌وه‌ی كێشه‌ی به‌نزین و ئه‌و گرفتانه‌ی رۆژانه رووبه‌ڕووی هاووڵاتیان ده‌بونه‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنج بڕیاری پێویستمان ده‌ركرد له‌سبه‌ینێشه‌وه بڕیاره‌كان ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشی، “یه‌كێك له بڕیاره‌كان تایبه‌ته به به‌نزینی 690 دیناری كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاره‌وه دابینده‌كرێت رۆژانه 400.000 (چوارسه‌د هه‌زار) لیتر ده‌درێته پارێزگای هه‌ولێر، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به‌نزین له‌سه‌ر ژماره‌ی هاووڵاتیان دابین ناكرێت، به‌ڵكو به‌پێی ئاماری ژماره‌ی ئۆتۆمبێل دیاریده‌كرێت و به‌پێی ئاماری سه‌ره‌تاییش ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ولێر 57%ی كۆی سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنن و ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌شه به‌نزین بۆ شاره‌كه دابین بكرێت، ئه‌و داتایه‌ش پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌كرێت”.
وتیشی، “له‌پێناو كه‌مبوونه‌وه‌ی بارگرانی و ئه‌ركی سه‌ر شۆفێرانی تاكسی و پاس، به‌نزینی 690 دیناری ته‌نها بۆ پاس و تاكسی به سیستمی تاک و جوت له 9 به‌نزینخانه دابه‌شده‌كرێت، تاكسیه‌كان تانكیه‌كانیان فول ده‌كه‌ن و رێژه‌یان بۆ دیارینه‌كراوه، به‌ڵام بۆ پاسه‌كان 50 لیتر دیاریكراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “رۆژانه زیاتر له ملیۆنێک لیتری به‌نزینی 800 دیناری دابه‌شده‌كرێت، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قۆرخكاری بڕیاردرا هه‌مو به‌نزینخانه‌كانی سنوری هه‌ولێر ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تدراون داواكاری پێشكه‌ش به‌نه‌وت و كانزاكان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بڕه به‌نزینێكیان پێ بدرێت، ئه‌و به‌نزینه‌ش بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته به‌بێ ره‌چاوكردنی سیستمی تاك و جوت و بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش 50 لیتره”.
باسی له‌وه‌شكرد، “چه‌ند رۆژێكه تیمه‌كانی قائیمقامیه‌تمان راسپاردوه، له‌بازگه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر رێگری ده‌كرێت له‌هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی گاز ده‌گوازنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه، به‌هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت بڕێك گاز ده‌برایه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر، بۆیه له‌مه‌ودوا هیچ بڕه گازێك له‌بازگه‌كانه‌وه ده‌رباز نابن و بۆ قه‌زا و ناحیه‌كانیش به‌پێی مۆڵه‌تپێدان ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ستمان كردبو گروپێك ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه یاری به نرخ بكه‌ن، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌و كاره بكات، ئیجرائاتی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
ئومێد خۆشناو ئاشكراشیكرد، “بڕیاردراوه به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانمان بۆئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگانی سوته‌مه‌نی ده‌كه‌ن، له هه‌ر شوێنێك بیانه‌وێت به‌نزین هاورده بكه‌ن، ئه‌وپه‌ڕی ئاسانكاریان پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و كوالێتیه‌كی به‌رز”.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، “دواین بڕیاریش له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كان له‌سه‌ر بابه‌تی كوالێتی به‌نزین، هه‌فتانه ناوی ئه‌و به‌نزینخانانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ستكاری كوالێتی ده‌كه‌ن، چونكه به‌نزینی كۆمپانیای كار و 800 دیناریه‌كه‌ش كوالێتیه‌كه‌یان زۆر باشه، ئه‌گه‌ر له‌به‌نزینخانه‌كان ده‌ستكاری بكرێت رێكاری یاسایی توند ده‌گرینه‌به‌ر و به‌نزینخانه‌كان داده‌خه‌ین و پێبژاردنیان ده‌كه‌ن”.