دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق داخستنی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێری دیکە بەرووی سەرجەم فڕۆکەکانی هاتن و رۆیشتن و ترانزێت درێژکردەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێری دیکە، کە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە تاوەکو ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، درێژ دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنەکانی گرژییەکانی ناوچەکە هاتووە، ئاماژەی بەوەشدا، پاش پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ داتا پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەیان بەپێی هەر پەرەسەندنێکی نوێ دەردەچێت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق راشیگەیاند، هێڵە ئاسمانییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکرێنەوە لە هەر نوێکردنەوەیەک کە لەم بارەیەوە دەربکرێت بەپێی پێویست.
هاوکات دوێنێ یەکشەممەش، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە بەڕووی سەرجەم فڕۆکەکانی هاتوو و رۆشتن و ترانزێتەوە درێژکردەوە کە تا کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت