نوێترین پێشهاتەکانی ئەنجامدانی ئاگربەست لە غەززە

نوێترین پێشهاتەکانی ئەنجامدانی ئاگربەست لە غەززە

نیسان 7, 2024 17:11
نوێترین پێشهاتەکانی ئەنجامدانی ئاگربەست لە غەززە
0

لایک

ئەنجومەنی سەربازی ئیسرائیل بڕیاریدا، دەسەڵاتەکانی ئەو شاندە فراوانتر بکات، کە بەشداری لە دوایین خولی دانوستانەکانی قاهیرەدا دەکات. حەماسیش چوار مەرجی بۆ ئاگربەست خستووەتەروو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسێکی حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، شاندێکی وڵاتەکەی رەزامەندی پێدراوە بەشداری لە دانوستانەکانی پێکهێنانی ئاگربەست بکات.

هاوکات، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەریەکە لە سەرۆکی مۆساد و دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل شین بێت بەڕێ دەکەون بەرەو قاهیرە بۆ بەشداری کردن لە دانوستانەکانی ئاگربەست.

لای خۆشیەوە، بزوتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوە کرد، بە سەرۆکایەتی خەلیل حەیە بەشداری لە دانوستانی ئاگربەست دەکەن و چوار مەرجیان هەیە ئەوانیش، پێکهێنانی ئاگربەستێکی هەمیشەیی و رێگەدان بە چوونە ژوورەوەی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە، هەروەها کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئیسڕائیل لە کەرتی غەززە و رێگەدان بە گەڕانەوەی ئاوارە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لەلایەکی دیکەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە “بێ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە ئاگربەست ناکرێت”.

En az 10 karakter gerekli