فڕۆکەیەکی رووسیا بە 65 دیلی ئۆکرانیەوە کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • فڕۆکەیەکی رووسیا بە 65 دیلی ئۆکرانیەوە کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەکی رووسیا بە 65 دیلی ئۆکرانیەوە کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا

كانونی دووه‌م 24, 2024 17:34
فڕۆکەیەکی رووسیا بە 65 دیلی ئۆکرانیەوە کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا
0

لایک

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سوپای رووسیا لە ناوچەی بێلگۆرۆد کەوتووەتە خوارەوە و بەوهۆیەوە 74 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 65 ـیان دیلی ئۆکرانی بوون و بەنیاز بوون لەگەڵ ئۆکرانیادا ئاڵۆگۆڕیان بکەن. دەسەڵاتدارانی رووسیاش ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکەن بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جۆری ئێڵ-76 لە ناوچەی بێلگۆرۆد لەکاتی گەشتێکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا کەوتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە 65 دیلی ئۆکرانی گیانیان لەدەستدا لەگەڵ شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەکە و سێ پاسەوان.

هاوکات، لەو بارەیەوە میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، دەسەڵاتدارانی رووسیا ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکەن بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە.

باس لەوەشدەکەن، رووسیا دەیویست ئەو 65 دیلە رادەستی ئۆکرانیا بکاتەوە، هەروەها لەسەر هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەش، تاوەکو ئێستا لەلایان دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیاوە هیچ لێدوانێک نەدراوە.

En az 10 karakter gerekli