نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت

تشرینی دووه‌م 7, 2023 19:45
نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت
1

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشیان لەگەڵ یەکێتی کردوە و وادەی هەڵبژاردن دیاری کراوە و هیوادارین لە کاتی خۆیدا بەرێوەبچێت، داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش دەکەن رێگری لەو گرووپە چەکدارییانە بکات کە کێشەی ئەمنی دروست دەکەن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشیان لەگەڵ یەکێتی ئەنجامدا، بڕیارە کۆبوونەوەکانیش بەردەوام بن، لە کۆبوونەوەی داهاتووش هەوڵی گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراقیان دیاریکردوە و هیوادارن لە رۆژی خۆیدا بەرێوەبچێت، داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەن رێگە بە گرووپە چەکدارییـەکان نەدات کێشەی ئەمنی بۆ هەرێم و عێراق دروست بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی لوتکەی هەردوو حزبی یەکێتی و پارتی لە پیرمام بەرێوەچوو، بەپێی راگەیەنراوی هاوبەشی هەردوولا كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی ئارامدا به‌ڕێوه‌چووه‌ و جه‌ختیان له‌ كاركردن پێكه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگی كردوه‌ته‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌كانیش له‌ ئاینده‌دا به‌رده‌وام ده‌بن.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی ماوەی پێنج کاتژمێری خایاند و هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی تێیدا بەشداربوون، دیارترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پاراستنی قەوارەی هەرێم و کارکردن بە هەماهەنگی نێوان هەردوولا، هەروەها جەخت کردەوە لە هەوڵی بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێم بوو.

En az 10 karakter gerekli