لە هەولێر بڕیاری لێخۆشبوونی سەدا 15ـی بۆ هاوبەشانی ئاو پەسەند کرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • لە هەولێر بڕیاری لێخۆشبوونی سەدا 15ـی بۆ هاوبەشانی ئاو پەسەند کرا

لە هەولێر بڕیاری لێخۆشبوونی سەدا 15ـی بۆ هاوبەشانی ئاو پەسەند کرا

كانونی یه‌كه‌م 7, 2023 11:38
لە هەولێر بڕیاری لێخۆشبوونی سەدا 15ـی بۆ هاوبەشانی ئاو پەسەند کرا
0

لایک

بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەولێر رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر لێخۆشبوونی نرخی ئاو بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر بە رێژەی 15%.

زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەولێر رایگەیاند، وەزیری شارەوانی گەشت و گوزار ساسان عەونی، داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە، لێخۆشبوون بۆ نرخی ئاوی ماڵان بکات، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش رەزامەندی دەربڕیووە بە لێخۆشبوونی 15% نرخی ئاو بۆ هاووڵاتیانی شاری هەولێر.

وتیشی: “لێخۆشبوونەکە ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە کەڵەکە بووی قەرزی ئاویان لەسەرە یاخود لەبەر قەیرانی دارایی یاخود درەنگ کەوتنی مووچە، نەیانتوانیووە پارەی ئاو بدەن، هەر بۆیە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئەو داواکارییەی بەرز کردووەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، تاکو بتوانرێت زۆرترین هاووڵاتییان سوودمەند بن لەو بڕیارە”.

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد: “لە چەند رۆژی داهاتوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەکاری بۆ رێنماییەکان دەکات، دەیداتە ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی کە پەیوەندیدارە بەو داشکاندنە، بەپێی ئەو رێنماییەی بۆ ئێمە دێت، ئەو هاووڵاتییانەی کە قەرزی ئاویان لەسەرە دەتوانن بێن سەردانمان بکەن، ئەوکاتە زۆرترین هاووڵاتی دەگرێتەوە رێژەکە دیاری کراو نییە، بەڵام ئەوەی قەرزاری ئاوە دەتوانێت سوودمەندبێت لەم بڕیارە”.

راشیگەیاند، هەندێک هاووڵاتی تاکو ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە، باس لەوە نەکراوە تەنیا ئەوانەی پێوەریان بەستووە دەیانگرێتەوە، رێژەکەش هەرچەند بێت هاووڵاتیی سودمەند دەبێت.

En az 10 karakter gerekli