حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم، یەک کاتژمێر دەوامی رۆژانەی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم، یەک کاتژمێر دەوامی رۆژانەی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە و لە بری کاتژمێر 03:00، کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ دەوام کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەم بڕیارە، تا کۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەردەوام دەبێت و دوای جەژن، دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە”.