سەرۆکایەتی هەرێم: نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکایەتی هەرێم: نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

ئازار 7, 2026 20:19
سەرۆکایەتی هەرێم: نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و گفتوگۆ لەسەر دۆخى ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارییە مەترسیدارانەی له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕ هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ کرد.

ئەمڕۆ شەممە، ٧ـی ئاداری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت و تيايدا بە وردی تیشکيان خسته‌ سەر دۆخى ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارییە مەترسیدارانەی له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕدا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.

ئاماژەی بەوەکرد، هەردوولا هاوڕا بوون کە پەرەسەندنی گرژییەکان هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە له‌سه‌ر ئێستا و داهاتووى سەقامگیری دروست ده‌كات، بۆیە جەختیان لە پێویستیی گرتنەبەری ڕێگەچارەی سیاسی کردەوە بۆ ڕێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان و پاراستنی گەلان لە ماڵوێرانییەکانی شەڕ.

سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، له‌ لايه‌كى تره‌وه‌ سەرۆککۆماری تورکیا سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی دیار و ئەرێنییان لە هاوکاری و پشتیوانیکردنی ئاشتی لە تورکیا. هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هەڵوێستانە فاکتەرێکی بنەڕەتین بۆ چەسپاندنی تەبایی و پێکەوەژیانی گەلان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.

ڕاشیگەیاند، لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان-عێراق وەک هەمیشە کار بۆ ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌دا دەکات و پشتگیری لە هەموو هەنگاوێکی ئاشتیخوازانە و دیالۆگ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە شێوەیەک کە ئاسایش و بەرژەوەندیی گشتیی گەلانی ناوچەکە بپارێزرێت.

En az 10 karakter gerekli