حەماس: له‌ تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیلدا ئەمریکا بەرپرسیارە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • حەماس: له‌ تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیلدا ئەمریکا بەرپرسیارە

حەماس: له‌ تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیلدا ئەمریکا بەرپرسیارە

كانونی یه‌كه‌م 1, 2023 16:18
حەماس: له‌ تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیلدا ئەمریکا بەرپرسیارە
0

لایک

بزوتنەوەی حەماس ئیدارەی ئەمریکای لە درێژەی تاوانە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە غەززە بە هەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشه‌كان به‌ بەرپرسیار ده‌زانێت.

بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، “بە درێژایی شەو دانوستانەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە ئەنجامدرا، لەو ماوەیەدا بزوتنەوەکە پێشنیازی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و بەساڵاچوانی کردووە، هەروەها پێشنیازی رادەستکردنی تەرمی ئەو کەسانەی کردووە کە لە ئەنجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیلدا کوژراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی ئەمریکا و جۆو بایدن سەرۆکی وڵاتەکە بەرپرسیارێتی تەواویان لە ئەستۆدایە لە درێژەی تاوانەکانی جەنگی زایۆنیستەکان لە کەرتی غەززە، دوای پشتیوانیی رەها بۆی و دوای ئەو گڵۆپە سەوزەی کە دوای سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، جارێکی دیکە بۆی هه‌ڵكرایه‌وه‌، كه‌ دوێنێ ئه‌نجامدرا.

لە بەیاننامەیەکه‌دا هاتووه‌، “دوپاتی دەکەینەوە کە گەلەكه‌مان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان ده‌مێننه‌وه‌ و بەرخۆدانی بوێرانەیان بە سەرۆکایەتی لیواکانی ئەلقەسام به‌رده‌وام ده‌بێت، کە ئێستا لە هەموو بەرەکاندا رووبەڕووی دەستدرێژیه‌كان دەبێتەوە و دەست بە ئۆپەراسیۆنە قارەمانەکانی دەکاتەوە؛ هه‌ربۆیه‌ ئامانجەکانی ئەم دەستدرێژییە تاوانکارییە شکست دەهێنن”.

En az 10 karakter gerekli