پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو کەس و لایەنەنانەی لەسەر دیوارەکان ریکلام دەکەن و جۆری کار و ژمارەی تەلەفۆنیان دەنووسن.
پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر، “سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستیکردووە بە سڕینەوەی هەموو ئەو ریکلام و نووسینانەی کە لەلایەن بەشێک لە خاوەنکار و کاسبکاران لەسەر دیوارى ماڵان و شوێنە گشتییەکان جۆری کار و ژمارە تەلەفۆنەکانیان نووسراوە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە سنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان دەست بە پاککردنەوەی ئەو شوێنانە کرا، کە جگە لەوەی دیاردەیەکی نادروست و ناجۆرە، سیمای شار و پایتەختیشی تێکداوە”.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە: “لەمەودوا هەرکەس و لایەنێک ئەو کارە دووبارە بکاتەوە و لە سەر دیوار ریکلام و جۆری کار و ژمارە تەلەفۆن بنووسێت، رێکاری توندی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر و کەسەکەش دەستگیردەکرێت”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت