به‌هۆی داڕمانی قوتابخانه‌یه‌ك له نه‌یجیریا لانیكه‌م 22 قوتابی گیانیانله‌ده‌ستدا و130 كه‌سیش برینداربوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ویلایه‌تی پلاتۆ له نه‌یجیریا، ئه‌كادیمیای سه‌نت كه له شاری جۆس ناوه‌ندی ویلایه‌ته‌كه هه‌ڵكه‌وتووه، له كاتێكدا قوتابیان له پۆله‌كان بوون، داڕماوه و منداڵان كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی قوتابخانه‌كه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌ر دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و مامۆستایان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، هه‌وڵیان داوه قوتابیان رزگار بكه‌ن. به وته‌ی پۆلیسی ویلایه‌تی پلاتۆ لانیكه‌م بیست و دوو قوتابی گیانیانله‌ده‌ستداوه و103 قوتابی و مامۆستاش برینداربوونه، كه به‌شێكی زۆریان بۆ چاره‌سه‌ری گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و دۆخی ته‌ندروستی چه‌ند كه‌سێكیان ناجێگیره.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، ده‌یان بینای گه‌وره و بچووك له نه‌یجیریا به‌هۆی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خراپی بیناسازی داڕماون، ساڵی2021 باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری لاگۆسی پایته‌خت داڕماو و به‌هۆیه‌وه 45 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی