كه‌شناسی: تۆزێکی سوک روو له‌ شاره‌كانی هه‌رێم ده‌كات

كه‌شناسی: تۆزێکی سوک روو له‌ شاره‌كانی هه‌رێم ده‌كات

حوزه‌یران 30, 2024 10:37
كه‌شناسی: تۆزێکی سوک روو له‌ شاره‌كانی هه‌رێم ده‌كات
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە شارەکانى هەرێم و لەباشووری هەرێم رێژەى تۆزەکە زیاتر دەبێت و سبه‌ینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوامبوونی تۆزێکی سوک.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ هەینى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە شارەکانى هەرێم و لەباشووری هەرێم رێژەى تۆزەکە زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکى گشتى کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە رێژەى (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایى با مامناوەند له‌نێوان (10 – 20 ) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێردا و ئاڕاسته‌ی با باکووری رۆژئاوا ده‌بێت و مەوداى بینین له‌نێوان 8 بۆ 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەی شەممه ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوامبوونی تۆزێکی سوک بە گشتى لە شارەکانى هەرێم، رێژەى تۆزەکە زیاتردەبێت لە باشوورى هەرێم.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێرایى با مامناوەند دەبێت (10 – 20 ) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێردا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43
سلێمانی: 40
دهۆک: 39
هەڵەبجە: 40
زاخۆ: 40
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 26
گەرمیان: 46

En az 10 karakter gerekli