کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، کەشوهەوا جێگیر دەبێت و گۆڕانکاریی تیایدا ڕوو نادات، کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، کۆتایی ئەم هەفتەیەدا باران دەبارێت.
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
سبەی دووشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت
هەولێر : 34
سلێمانی : 31
دهۆک : 32
هەڵەبجە : 35
زاخۆ : 34
حاجی ئۆمەران : 23
گەرمیان : 38