فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەرکرا

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەرکرا

حوزه‌یران 26, 2024 17:26
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەرکرا
0

لایک

دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی پاریس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا په‌سه‌ند كرد كه‌ له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و تۆمه‌تباره‌ به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی له‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌ كوشنده‌كاندا كه‌ له‌ مانگی ئابی 2013دا.

پارێزه‌رانی لایه‌نه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ كۆتایی ئه‌و وتوێژانه‌ی كه‌ له‌ دانیشتنێكی داخراودا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ رۆژنامه‌نووسان رایانگه‌یاند، “دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی پاریس ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ركردوه‌”.

ده‌سه‌ڵاتدارانی دادوه‌ری فەڕه‌نسا له‌ مانگی تشرینی دووه‌می 2023 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی نێوده‌وڵه‌تییان بۆ به‌شار ئه‌سه‌د و ماهیری برای كه‌ فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی چواری زریپۆشه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای دیكه‌ ده‌ركرد، تۆمه‌تی هاوبه‌شی له‌ ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی.

تاوانه‌كان بریتین له‌ هێرشی كیمیایی له‌ ساڵی 2013دا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری دوما و غه‌توته‌ی رۆژئاوای ئۆپۆزسیۆن.

مانگی ئایاری رابردوو، دادوه‌رانی دژه‌ تیرۆری فەڕه‌نسا داوایان له‌ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پاریس كرد، بڕیارێك له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌ دژی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ربكه‌ن و رایگه‌یاند، ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت پارێزبه‌ندی ره‌های هه‌یه‌ له‌كاتێكدا هێشتا له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌.

داواكارانی گشتی له‌ دانیشتنێكی داخراودا له‌ 15ی ئایاری ئه‌مساڵ، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان له‌ دژی براكه‌ی ئه‌سه‌د و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی سووریا ده‌ركرد.

En az 10 karakter gerekli