وەزیری بەرگریی تورکیا یەکەکانی سوپای وڵاتەکەی لەسەر سنووری عێراق بەسەرکردەوە

وەزیری بەرگریی تورکیا یەکەکانی سوپای وڵاتەکەی لەسەر سنووری عێراق بەسەرکردەوە

ئازار 17, 2024 15:09
وەزیری بەرگریی تورکیا یەکەکانی سوپای وڵاتەکەی لەسەر سنووری عێراق بەسەرکردەوە
0

لایک

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە دوای سەردانەکەی بۆ عێراق، سەردانی پارێزگای ھەکاری کرد و سێھەمین فەرماندەیی فیرقەی پیادەی لە یوکسەکۆڤا بەسەر کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، گولەر دوای ئەوەی دوێنێ لەگەڵ ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراھیم کاڵن، سەرۆکی میت سەردانی عێراقی کرد، سەردانێکی بۆ پارێزگای ھەکاری ئەنجام دا.

گولەر شەوی لە یوکسەکۆڤا بەسەر برد و پاشان سێھەمین فەرماندەیی فیرقەی پیادەی لە یوکسەکۆڤا بەسەر کردەوە.

وەزیری بەرگریی تورکیا، لەگەڵ فەرماندەکاندا کۆبووەوە و دوایین زانیاری سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنانە وەرگرت کە لە باکووری عێراق بەڕێوەدەچن و فەرمانی دا بەو کارانەی ئەنجام دەدرێن.

En az 10 karakter gerekli