مقاوەمەی ئیسلامى لە عێراق فڕۆکەخانەیەکی ئیسرائیل دەکاتە ئامانج

مقاوەمەی ئیسلامى لە عێراق فڕۆکەخانەیەکی ئیسرائیل دەکاتە ئامانج

ئازار 12, 2024 09:40
مقاوەمەی ئیسلامى لە عێراق فڕۆکەخانەیەکی ئیسرائیل دەکاتە ئامانج
0

لایک

مقاوەمەی ئیسلامى لە عێراق، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، رایگەیاند، فڕۆکەخانەی بن گوریونی ئیسرائیل لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج.

لە راگەیەندراوێکی مقاوەمەی ئیسلامى لە عێراقدا هاتووە، “موجاهیدەکانمان، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەخانەی بن گوریونیان کردە ئامانج لە قوڵایی قەوارەی قۆرخکار، جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبین لە وێرانکردنی مۆڵگەکانی دوژمن، لە تەواوکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری، بۆ پشتیوانیکردن لە گەلەکەمان لە غەززە، و لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانی زایۆنیستەکان دژی خەڵکی مەدەنی فەڵەستینی بێ بەرگری.”

شەڕی غەززە پێی ناوەتە 158ـەمین رۆژی خۆیەوە، لە کاتێکدا بۆردومانکردن بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە بەردەوامە لەناو برسێتیدا کە بووەتە واقیع.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە ژمارەی گیانلەدەستدان لەنێو سوپادا بۆ 589 کەس بەرزبووەتەوە.

لە لایەنی فەڵەستینیشەوە زیاتر لە 31 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 72 هەزار و 500 کەسیش بریندار بوون کە 72%یان منداڵ و ژن بوون.

En az 10 karakter gerekli