قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، گرفتى مووچە بەرەو چارەسەر دەڕوات و بەمزوانە لیستى مووچە رادەگەیەندرێت.
قوباد تاڵەبانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، له‌باره‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، “دوێنێ شاندێكی دارایی له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و هه‌مو رۆژێك هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆین، بێگومان رێگری و به‌ربه‌ست هه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه نێوماڵی خۆمان رێكبخه‌ین و هیچ كه‌مووكورتییه‌ك نه‌بێت لای ماڵی خۆمانه‌وه، بۆیه تیمه‌كانمان له وه‌زاره‌تی دارایی و بایۆمه‌تر كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه هه‌مو كه‌سێك بایۆمه‌تری كردبێت”.
لەبارەى راگەیاندنی وادەی لیستى مووچەى فەرمانبەران، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، “ئەوەیان دەبێت لە وەزیرى دارایى بپرسرن، بەڵام پێیوایە بەمزوانە لیستى مووچە رادەگەیەندرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە کارەکان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى بەرەوپێشەوە بڕوات”.