ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3ـی ئابی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان-عێراق، پێشوازیی له تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.
له کۆبوونه‌وه‌کەدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدادیان تاوتوێ کرد و دوا هه‌نگاوه‌کان و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی هه‌ردوولایان بۆ چاره‌کردنی کێشه‌کان به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند؛ هه‌روه‌ها پشتگیری‌یان بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و چاره‌ی کێشه‌کان به لێکگه‌یشتن دووپات کرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئه‌وه‌ی یارمەتیی حکومەتی هەرێم و حکوومه‌تی فیدراڵی بدەن بۆ کاراکردنی ئابووری و دەرفەتهکانی کار.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسیان له یادی 10 ساڵه‌ی جینۆساید و دۆخی ئێستە و داهاتووی ئێزدییان و پێکهاته‌کان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرد و تیشکیان خسته سه‌ر رێککه‌وتنی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنه‌وی دۆخی شه‌نگال، پرسی کۆچ و دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی.