ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ڕێگای قوڵقوڵە لە نزیک کانی گۆران لە سنوری مێرگەپان لە پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی نیسان پیکاب و تۆیۆتا کرۆلای تایبەت ڕوویدا و بەو هۆیەوە شەش کەس برینداربوون.
هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردهوه، “هۆکاری ڕوداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵەو مەترسیداری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیک-اب و لەم ڕوداوەدا شهش کەس برینداربون کە سەرنشینی هەردو ئۆتۆمبێلهكه بون.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردوە، “لە لایەن ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بازگەکان کەشف و هێڵکاری ئەنجامدراوە بۆ ڕووداوەکە، کەشفەکان ئاراستەی بنکەی پۆلیس کراون بۆ لێکۆڵینەوە، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە”
هاتوچۆی سلێمانی داوای له شۆفێران كردوه، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و تێپەڕاندنی هەڵە و مەترسیدار ئەنجام نەدەن.