ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند؛ سەرۆک وەزیران داوای لە وەزیرەکان کردوو هەفتەی یەک رۆژ هەڵببژێرن تێیدا گوێ لە داواکارییەکانی هاوڵاتییان بگرن.
رۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند؛ محمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا داوای لە وەزیرەکانی کابینەکەی کردووە هەفتەی رۆژێک تەرخان بکەن بۆ بینینی هاوڵاتییان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر لەلایەن لیژنەیەکەوە بەداواداچوون بۆ داواکاری و گلەییەکانی هاوڵاتییان دەکرێت.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و بڕیاریاندا رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو بکەن بە پشوو و رۆژی یەکشەممەی داهاتووش دەستدەکەنەوە بە کۆبوونەوەکانیان.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باس لە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت کراوە بەڵام تا هئێستا هیچ راگەیاندراوێکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.