کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە و لە زۆرینەی هەرێم دادەبەزن بۆ خوار 40 پلەی سیلیزی.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.
دەشڵێت، سبەی سێشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەوردا دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم .
دەشڵێت، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلەی دیکە بەراورد بەمڕۆ نزم دەبنەوە و لە زۆرینەی هەرێم دادەبەزن بۆ خوار 40 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سلێمانی : 37
دهۆک : 38
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 39
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 27
گەرمیان : 42