وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێم بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکێشکردن و دواخستنى وادەى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى بۆ سەرجەم خوازیاران و پێشکێشکارانى خوێندنى باڵا/ دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیاران و پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا و لەسەر ڕاسپاردەى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، بەمەش گۆڕانکارى بەسەر ماوەى پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەکان و دێت، کە گۆڕانكارییهكانیش بهم شێوهیهی خوارهوه دهبێت:
– درێژکردنەوەى ماوهی پێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا: لە رۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى (2023/5/18) تاکو ڕۆژى یەکشەمە ڕێکەوتى (2023/6/4).
– دواخستنى تاقیكردنهوهی توانستی زانستی: لە رۆژى دوشەمە (2023/5/29) بۆ رۆژى دوشەمە رێكهوتی (2023/6/12).
– دهستپێكردنی خوێندنى ئەکادیمى : مانگى 9ى 2023.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سوپاسی بریکاری وەزارەت و سەرجەم سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆکان و راویژکاران و فەرمانگەکانی دیوانی وەزارەت دەکات، کە ھەمیشە پشتیوان و ھاوکارن لەجێبەجێ کردنی ئەرک و ئامانجەکانی وەزارەت.