سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند، دوو كه‌شتی بازرگانی ئه‌مریكی كه واشنتن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕیوون، هێشتا له ناوچه به‌ردینه‌كه‌دا گیریان خواردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی فارسی ئێرانی، ئه‌و سه‌رچاوانه ڕایانگه‌یاندوه كه “هێشتا ئه‌و دوو كه‌شتییه له ناوچه‌كانی نزیك له كه‌ناراوه‌كانه‌وه گیریان خواردوه، ئاوه‌كانی نزیك كه‌ناراوه‌كانی عومان به‌ردینن و كه‌شتیه‌كان ناتوانن له‌م ناوچه‌یه ده‌ربچن یان بگه‌ڕێنه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “ناوچه‌ی باشووری كه‌ناره‌كانی هورمز، له نزیك دوورگه‌كانی موسه‌نده‌م و خه‌یل، توانای جوگرافیای نییه كه ببێته ڕێڕه‌وێكی ده‌ریایی، ئه‌و كه‌شتیانه‌ی به ناوچه به‌ردین و قوڵه‌كانی باشووردا تێده‌په‌ڕن، مه‌ترسییه‌كی زۆری له‌سه‌ره”.
بلومبێرگ ئه‌مڕۆ له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، كه‌شتیه‌كان له ناوچه‌كانی دوور له گه‌رووی هورمز زیاتر كۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌رده‌وامی گرژی و هۆشدارییه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆخی ئه‌منی ڕێڕه‌وی ئاوه‌كه زیاتربوون.
سه‌دان كه‌شتی له نزیك دوبه‌ی كۆبوونه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆریان له گه‌روی هورمز به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانه‌وه دوركه‌وتنه‌وه، به‌گوێره‌ی ئاژانسی بلومبێرگ، له ئێستادا لانیكه‌م 363 كه‌شتی له‌ناوچه‌كه‌ن”.