سوودانى بانگهێشتى سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات بۆ عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانى بانگهێشتى سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات بۆ عێراق

سوودانى بانگهێشتى سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات بۆ عێراق

ته‌مموز 9, 2024 10:27
سوودانى بانگهێشتى سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات بۆ عێراق
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگھێشتنامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆککۆماری نوێی ئێران کرد بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتەکە بکات، هەردوولاش جەختتیان لە هاریکارییە هاوبەشەکانى نێوانیان کردەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆککۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران، مەسعود پزیشکیان ئەنجامداوە و لەوڕێیەوە پیرۆزبایی هەڵبژاردنى وەک سەرۆککۆمارى نوێی ئێران لە پزیشکیان کردووە.

باسی لەوەشکردوە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ کراوە، ھەروەھا جەخت کراوە لەسەر بەردەوامبوونی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە کەرتە جیاوازەکاندا، بەتایبەتیش لە بوارەکانی ئابووریی و ئەمنییدا.

بەپێی بەیاننامەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان کردووە، بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.

لای خۆیەوە مەسعود پزیشکیان جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردووەتەوە بۆ فراوانکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی لەگەڵ عێراق و رایگەیاندوە کە ئێران پشتیوانی لە لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ عێراق دەکات، بە شێوەیەک کە ھەوڵەکانی سەقامگیری ھەردوو وڵات و ناوچەکە بەھێزتر بکات.

En az 10 karakter gerekli