ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەدات.
سەرچاوەیەك لە حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی راگەیاند، لە دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایی بودجەى عێراق، چەندینجار وەفدی فەرمی حکومەتیان ناردووە بۆ بەغداد بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوانیان.
سەرچاوەکە وتیشی: چاوەڕێ دەكرێت ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بڕیار بدات لەسەر ناردنی یەکەمین بەشە بودجەی هەرێم دوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی عیراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە بڕیار بوو رۆژی پێنجشەمەی رابردوو مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم بکرێت كە بڕەكەی 906 ملیار دینار بوو، بەڵام هێشتا پەیوەندیی هەردوو حکومەت لە ئاستێکی باشە بۆ گفتوگۆ و دانوستان، بۆیە چاوەڕێی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەكرێت.