بوومەلەرزەیەکی بەهێز پێرۆی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز پێرۆی هەژاند

حوزه‌یران 28, 2024 16:05
بوومەلەرزەیەکی بەهێز پێرۆی هەژاند
0

لایک

ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەمریکا رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گووڕی 7.2 پلەی رێختەر بە قوڵایی 28 کیلۆمەتر باشووری پێرۆی هەژاند. دەشڵێت، ” هیچ زیانیکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە”.

ئەمڕۆ هەینی، ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەگەڵ دەستپێکی رۆژێکی نوێدا بوومەلەرزەیەک بە قوڵی 28 کیلۆمەتر و بە گووڕی 7.2 پلەی رێختەر باشووری کەناراوەکانی پێرۆی هەژاند.

ئاماژە بەوەش کراوە، هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام لەلەیەن دەستەی سەنتەری هۆشداری تسۆنامی ئەمریکا، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی بە رێژەی یەک بۆ سێ مەترەوە، ئاگادار کراونەتەوە کە ئەگەری دروستبوونی تسۆنامی هەیە.

لەلایەکی دیکەشەوە ناوەندی جیۆفیزیکی پێرۆ رایگەیاند، لە ئێستادا یەک هەنگاو دوورترن لە ئەگەری دروستبوونی تسۆنامی، بەڵام ئەوەش مانای ئەوە نییە کە تسۆنامی مەحاڵە رووبدات بۆیە دەستیان کردووە بە دابینکردنی هۆشیاری خۆپارێزی بۆ هاوڵاتیانی پێرۆ.

لەبەرامبەریشدا سەرۆکایەتی پێرۆ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی پێرۆ و هاوڵاتیانی پێرۆ دەکەن، لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراودا هەنگاوی دەستەبجێ و خێرا دەنێن.

پیرۆ و بەشێکی زۆر لە کەناراوەکانی ئەمریکای باشوور، لە سنووری دوو پلێتی تەکتۆنیکیدان، ئەوەش وای کردووە بەردەوام لەژێر هەژموونی دروستبوونی بوومەلەرزەدابن.

En az 10 karakter gerekli