دوورخستنەوەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل خۆپیشاندانێکی شۆرش ئاسای بەدوای خۆیدا هێنا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • دوورخستنەوەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل خۆپیشاندانێکی شۆرش ئاسای بەدوای خۆیدا هێنا

دوورخستنەوەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل خۆپیشاندانێکی شۆرش ئاسای بەدوای خۆیدا هێنا

ئازار 27, 2023 10:03
دوورخستنەوەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل خۆپیشاندانێکی شۆرش ئاسای بەدوای خۆیدا هێنا
0

لایک

دوای ئەوەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ناڕەزایی دەربڕی لە دژی پلانی حکومەت بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی دادوەری، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پۆستەکەی دووریخستەوە، ئەمەش بوونە هۆی ئەوەی هەزاران ئیسرائیلی خۆپێشاندان بکەن.

یۆڤ گاڵانت لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هۆشداریدا کە دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتی دادوەری لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە زیان بە ئاسایشی ئیسرائیل دەگەیەنێت.

زۆری نەبرد بەسەر ئەم قسانەی، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل شەوی رابردوو 26-3-2023 گاڵانتی لە پۆستی وەزیری بەرگری دوورخستەوە، دوای چەند خولەکێک لە دوورخستنەوەی، هەزاران کەس لە شار و شارۆچکەکانی ئیسرائیل چوونە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان لە دژی گۆڕانکاریکردن لە دەسەڵاتی دادوەری دەربڕی.

خۆپێشاندانەکانی ئەمجارە بەڕێژەیەکی زۆر گەورە و هەستیارن، چەندین بەرپرسی ئێستا و پێشووی ئیسرائیل و تەنانەت ئەمریکاشیان هێناوەتە سەر هێڵ.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی بایدن “زۆر نیگەرانە” لەو پەرەسەندنانەی لە ئیسرائیل روودەدەن و بە پێویستی دەزانێت بە زووترین کات سازش لەسەر ئەو پرسە گرنگە بکرێت، کە چەند مانگێکە خۆپێشاندەرانی هێناوەتە سەر شەقامەکان.

En az 10 karakter gerekli