وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەشنووسی یاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024، و 2025 پێگەیشتووە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رەشنووسی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024، و 2025 ره‌وانه‌ی ئەنجومەنی نوێنەران كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رەشنووسی یاسای بودجە، بە ماددە و بڕگە نوێیەکانی کە بۆ یەکەمجار پەسەندکران، توانای ئاسانکاری هەیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە و پلان و بەرنامەکانی گەشەپێدان و دابینکردنی ژێرخانی و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و پشكی كورد 12.67% دیاریكراوه له به‌رامبه‌ر هه‌ندێک پابه‌ندی كه له‌سه‌ر هه‌رێم دیاریكراوه، هه‌فته‌ی رابردووش به‌غداد 400 ملیار دیناری راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كرد.