وتەبێژی سوودانی بودجەی گشتی عێراق بۆساڵی 2023 ئاشکرادەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وتەبێژی سوودانی بودجەی گشتی عێراق بۆساڵی 2023 ئاشکرادەکات

وتەبێژی سوودانی بودجەی گشتی عێراق بۆساڵی 2023 ئاشکرادەکات

ئازار 14, 2023 12:48
وتەبێژی سوودانی بودجەی گشتی عێراق بۆساڵی 2023 ئاشکرادەکات
0

لایک

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەگاتە 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینار و کورتهێنان لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، 63 تریلیۆن دینارە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق رایگەیاند، “کورتهێنان لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، دەگاتە 63 ترلیۆن دینار كه‌ لە سەرچاوەی دیکەوە پڕ دەکرێتەوە لەوانە، ئەو بڕە پارەیەی كه‌ لە وەزارەتی دارایی لە پشکی خولاوی گەنجینە لە بانکی ناوەندیی، قەواڵە و قەرزی ناوخۆ کۆکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، نرخی فرۆشتنی یەک بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار دیاریی کراوە و وتی، “لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، بڕی نەوتی هەناردەکراو، رۆژانە بە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل دیاریی کراوە؛ لەو ژمارەیە 400 هەزار بەرمیل لەڕێگه‌ی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتی فرۆشتنی نەوت لە بودجەی گشتییدا، بە 117 تریلیۆن و 252 ملیار دینار خەملێنراوە و داهاتی نا نەوتیش، 17 تریلیۆن و 301 ملیار دینارە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆی خەرجییە پێشنازکراوەکان، 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینارە، خەرجی پرۆژەکانی وەبەرهێنان 47 تریلیۆن و 555 ملیار دینارە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ دووشەممە 13-03-2023، ئەنجومەنی وەزیران لەمیانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاساکانی بودجەی گشتی فیدراڵیی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 نیشان دا.

En az 10 karakter gerekli