به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو و رووداوه‌كانی هاتووچۆ، تائێستا 48 هاووڵاتی زیاره‌تكاری ئێرانی له عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌و باره‌یه‌وه بەرپرسی دامه‌زراوه‌ی حەج و گه‌شتی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاشکرای کرد، تا ئێستا نزیكەی 11 هەزار زیاره‌تكاری ئێرانی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی زۆری تیشكی خۆر و باری ته‌ندروستیان تێكچووه، هاوكات 48 كەسیش بەهۆی رووداوی ئۆتۆمبێل و نەخۆشییه‌وه گیانیان لە دەست داوە.
لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 7ی ئەیلوولی 2022ـەوە هاتنی کاروانی زیارەتکاران لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێم و عێراق بۆ چلەی ئیمام حوسێن دەستیپێکردووە.
ساڵانە بۆ بەشداریکردن لە چلەی کوژرانی ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی ئەبوتاڵیب، سەدان هەزار هاووڵاتی شیعە مەزهەب لە عێراق و وڵاتانی دیکە، لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە و بە کۆمەڵ شیوەن دەکەن.