وه‌زاره‌تی كاره‌با: پێدانی كاره‌بای 24 كاتژمێری له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق نزیكه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زاره‌تی كاره‌با: پێدانی كاره‌بای 24 كاتژمێری له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق نزیكه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌با: پێدانی كاره‌بای 24 كاتژمێری له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق نزیكه‌

تشرینی دووه‌م 2, 2023 21:28
وه‌زاره‌تی كاره‌با: پێدانی كاره‌بای 24 كاتژمێری له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق نزیكه‌
0

لایک

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ته‌واوبوونی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای نوێی راگه‌یاند وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزی زستان و دووپاتیكرده‌وه‌، پێدانی كاره‌بای 24 كاتژمێری له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق نزیكه‌.

ئه‌حمه‌د موسا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ سه‌رۆكایه‌تی زیاد فازڵ وه‌زیری كاره‌با ئه‌نجامداوه‌ و تیایدا ڕێنمایی خستۆته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ لوتكه‌ی فشاری زستانه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هه‌ندێك چاككردنه‌وه‌ی وه‌رزی و به‌په‌له‌ی یه‌كه‌كان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان ئاماده‌بكرێن بۆ كاركردن و زۆرترین توانایان بخه‌نه‌گه‌ڕ تاوه‌كو له‌كاتی فشاری زۆری خواستدا كێشه‌ی كاره‌با دروست نه‌بێت.
وتیشی، “هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای نوێ هه‌یه‌ كه‌ ده‌مانه‌وێت بیخه‌ینه‌ كار، له‌ئێستاشدا پشكنینیان بۆ كراوه‌، هه‌روه‌ها وێستگه‌ی جێگیر و گه‌ڕۆكیش له‌ وێستگه‌كان دانراون تاوه‌كو بتوانرێت بخرێنه‌ خزمه‌ته‌وه‌ و كاریان پێبكرێت”.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكراشیكردوه‌، پلانی گشتگیر هه‌یه‌ بۆ كه‌رتی دابه‌شكردن كه‌ گۆڕینی تۆڕه‌كانی دابه‌شكردن و ڕێڕه‌وی فیده‌ره‌كان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕی تۆڕه‌كان و فشاری زۆر، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ په‌ره‌پێدانی فیده‌ره‌كان ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش بۆئه‌وه‌ن له‌كاتی زستان و فشاری زۆردا قه‌یرانی گه‌وره‌ روونه‌دات.

ئه‌حمه‌د موسا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، پێدانی كاره‌با له‌ به‌غداد و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق نزیكه‌ له‌ كاره‌بای 24 كاتژمێری، به‌ڵام هه‌ندێك ناوچه‌ به‌ده‌ست پچڕانی هێڵه‌كانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن له‌ ئه‌نجامی كاره‌كانی پشكنینی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ و وێستگه‌كان به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌ ناو كار و به‌ستنه‌وه‌یان به‌ هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ و به‌ستنه‌وه‌یان تۆڕی كاره‌بای گشتی، ئه‌م كارانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك بێ كاره‌با بن.

En az 10 karakter gerekli