دوای زیاتر لە هەفتەیەک وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕوونکردنەوەی لەبارەی گیان لەدەستدانی گەنجێک دەدات، کە وا بڵاوکرایەوە بە ژیری دەستکرد گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕاگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە سۆشیاڵ میدیا لەماوەی ڕابردوو گوایە هاووڵاتیەك بەهۆی بەكارهێنانی ژیری دەستكرد كۆچی دوایكردووە، وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوونی تەواوی بۆ بابەتەكە كرد و زانیاری تەواو لە كەسە نزیكەكانی كۆچكردوو و نەخۆشخانە وەرگرت.
لە ڕاگەیانراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی تەندروستی گەیشتە ئەو ڕاستیەی ئەم هەواڵە ڕاست نیە چەندین ڕاگەیاندن و پەیجی سۆشیاڵ میدیا بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی فەرمی هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، دوو قسە هەیە بۆ بەرژەوەندی گشتیی دەخەینەڕوو.
یەکەم: پێویستە هاوڵاتیان هیچ دەرمانێك یان پێداویستی پزیشکی بەبێ ڕاوێژی پزیشكی چارەسەر و شوێنی فەرمی نەبێت بەكاری نەهێنن و گوێ لە هیچ ڕیکلامێکی ئۆنڵاین و سۆشیاڵمیدیا نەگرن کە بەبێ مۆڵەت و دەرمانی نایاسایی نابێت بفڕۆشرێتە هاوڵاتیان وە لەڕووی پزیشکیەوە ئامڕازی زیرەکی دەستکرد بەبێ پشکنینی پزیشکی و بینین و ڕاوێژی پزیشکی چارەسەر هەڵەی پزیشکی لێ دەکەوێتەوە.
دووەم: ڕاگەیاندنەکان و پەیجەکانی سۆشیاڵمیدیا پێویستە لەگەڵ لایەنی فەرمی بەدواداچوون بکەن پێش بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە