پارتی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پارتی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پارتی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

كانونی یه‌كه‌م 29, 2023 16:32
پارتی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
0

لایک

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، تێبینیمان لەسەر پرۆسەکە ھەبوو، چ لە پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە و چ لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا. ھەروەھا جەخت دەکاتەوە، کە ئامادەن بۆ دیالۆگ و راگۆڕینەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پارتی

ھاووڵاتیانی بەڕێز

لە ‌ڕوانگەی بڕوابوونمان بە دیموکراسی و پرۆسەی ھەڵبژاردن و بەشداریی سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە پرۆسەی حوکمڕانی عێراق لە چوارچێوەی دەستووری ھەمیشەیی و، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە سیاسییەکان و کارنامەی کابینەی حکوومەتی فیدڕاڵی، بە تایبەت ئەو بابەتانەی ھۆکارن بۆ سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکان، وەکو ڕێککەوتنی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری کەرکووک.

سەرەڕای ھەبوونی تێبینیمان لەسەر کۆی پرۆسەکە, بەڵام بەشداریمان کرد لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و, ڕاشکاوانە ڕایدەگەیەنین، کە تێبینیمان لەسەر پرۆسەکە ھەبوو، چ لە پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە و چ لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا، بە تایبەت ئاستەنگی زۆر بۆ پارتیمان دروستکرا، ھەر لە گوشارە ئەمنی و سیاسییەکانەوە تاوەکو بەکارھێنانی لایەنی دارایی بۆ کڕینی ویژدانی ھەندێک خەڵک، بەڵام ھەڤاڵانمان و جەماوەری سەربەرزی پارتیمان بە گڕوتینەوە بەشداربوون و گرفت و ئاستەنگەکانیان تێپەڕاند.

ئێستاش دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، سەرباری تێبینییەکان و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی، چونکە لە قەبارەی ڕاستەقینەی ھەندێک لایەن دڵنیانین و, دڵنیاین دەنگەکانی پارتیمان زیاترە لەوەی ڕاگەیاندراوە و، ئەم کەم و زیادکردنە پەیوەستە بە حیساباتی سیاسییەوە.

سەرباری تانە و تێبینییەکانمان, وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین بۆ دیالۆک و ڕاگۆڕینەوە بۆ پێکھێنانی حکوومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان، لەسەر بنەمای شەراکەت و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە سیاسییەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانەی کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەبارەوە کراوە و، دابینکردنی ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان بەبێ جیاوازی.

مه‌حموود محەممەد
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

2023/12/29

En az 10 karakter gerekli