وەزیری بەرگریی رووسیا بۆ یەکەمجار لەبارەی یاخیبوونی چەکداریی گرووپی ڤاگنەرەوە قسە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • وەزیری بەرگریی رووسیا بۆ یەکەمجار لەبارەی یاخیبوونی چەکداریی گرووپی ڤاگنەرەوە قسە دەکات

وەزیری بەرگریی رووسیا بۆ یەکەمجار لەبارەی یاخیبوونی چەکداریی گرووپی ڤاگنەرەوە قسە دەکات

ته‌مموز 3, 2023 18:42
وەزیری بەرگریی رووسیا بۆ یەکەمجار لەبارەی یاخیبوونی چەکداریی گرووپی ڤاگنەرەوە قسە دەکات
0

لایک

سێرگی شوێگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا بە ئاماژەدان بەوەی کە یاخیبوونی چەکداریی گرووپی ڤاگنەر کاریگەری نەکردووەتە سەر کارەکانی یەکە سەربازییەکانی رووسیا، رایگەیاند: “سەربازانمان بوێرانە و لەخۆبوردوییانە بەردەوامییان داوە بەو ئەرکانەی پێیان سپێردراون”.

سێرگی شوێگۆ لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ یەکەمجار لەبارەی یاخیبوونی چەکداریی مانگی رابردووی گرووپی جەنگاوەرە بەکرێگیراوەکانی ‘ڤاگنەر’ەوە دوا.

سێرگی شوێگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا یاخیبوونەکەی بە ‘هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیریی وڵات’ و ‘کاری ئیستیفزازییانە’ لەقەڵەم دا و وتی: “بەهۆی پابەندبوونی سەربازانی سوپای رووسیا بەو سوێندەی خواردوویانە و ناپاکی نەکردن لە بەهاکانیان ئەم جۆرە پلانانە سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا، ئەمە کاریگەری نەکردە سەر کارەکانی یەکە سەربازییەکان. سەربازانمان بوێرانە و لەخۆبوردوییانە بەردەوامییان داوە بەو ئەرکانەی پێیان سپێردراون”.

سێرگی شۆیگو هەروەها سوپاسی تەواوی سەربازانی رووسیای کرد.

وەزیری بەرگریی رووسیا سەرنجی خستە سەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ئۆکراینا و وتی: “توانای ئەنجامدانی هێرشی ئۆکراینا کەم بووەتەوە. هێرشەکانی ئۆکراینا بە ئاراستەی دۆنێتسک و زاپۆریژییا شکستیان پێ هێندراوە و 15 فڕۆکە، سێ هێلیکۆپتەر و 16 تانکی لیۆپاردیان تێکشکێندراون”.

En az 10 karakter gerekli