سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی ڕاگەیاند، دوێنێ زیندانییەک کە بە زیندانی هەتا هەتایی سزادرابوو هەڵاتووە و تا ئێستاش دەستگیرنەکراوەتەوە.
دوێنێ زیندانییەک کە بە زیندانی هەتا هەتایی سزادرابوو هەڵاتووە و براکەی لە جێگەی خۆی لە زیندان ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە بەجۆرێک بووە دوێنێ لە کاتی سەردانیکردن برای زیندانییەکە سەردانی زیندانییەکەی کردووە و کاتی رۆشتن دوو براکە جلەکانیان گۆڕیوەتەوە و زیندانییەکە لەبڕی براکەی چووەتە دەرەوە.
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو، زیندانییەکە بە شەش پرسگەی زیندانی چاکسازی گەوراندا تێپەڕیوە و ئێستاش هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن.
لە ڕاگەیاندنەکە هاتووە، ئەو زیندانییە سێ ساڵە لە زیندانە و بە مادەی ٤٠٦ـی کوشتن زیندانی کراوە و دوو سزای لەسێدارەدانی هەبووە. لە ئێستاشدا براکەی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.