فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ریاز رایگه‌یاندووه، حكومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانه‌كه‌ی به به‌هێزكردنی ئابووریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، هاوكات سه‌قامگیری ئاسایشی ناوچه ئازادكراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش به‌شێكه له هه‌نگاوه‌كانیان.
هاوکات جەختیشی کردەوە کە عێراق رژده له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌دۆسیه‌ی ئاواره‌كان له‌ناوخۆدا و تائێستا 148 كه‌مپ داخراون و ته‌نیا دوو كه‌مپ له نه‌ینه‌واو ئه‌نبار و 26 كه‌مپ له هه‌رێمی كوردستاندا ماون. ده‌شڵێت، نزیكه‌ی سێ هه‌زار چه‌كداری داعشیان له سووریا وه‌رگرتووه‌ته‌وه و زۆربه‌یان دادگاییكراون.