سەرۆکی ئیمارات بۆ چارەسەری کەشوهەوا سندوقێکی 30 ملیار دۆلاری راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەرۆکی ئیمارات بۆ چارەسەری کەشوهەوا سندوقێکی 30 ملیار دۆلاری راگەیاند

سەرۆکی ئیمارات بۆ چارەسەری کەشوهەوا سندوقێکی 30 ملیار دۆلاری راگەیاند

كانونی یه‌كه‌م 8, 2023 12:30
سەرۆکی ئیمارات بۆ چارەسەری کەشوهەوا سندوقێکی 30 ملیار دۆلاری راگەیاند
0

لایک

شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆنفرانسی COP28ی لە میرنشینی دوبەی کردەوە و هەروەها دامەزراندنی سندوقێکی 30 ملیار دۆلاری بۆ چارەسەری کەشوهەوا لە سەرانسەری جیهان راگەیاند.

سەرۆکی ئیماراتی لە میانی کردنەوەی لوتکەی جیهانی چالاکیی کەشوهەوا ئه‌مڕۆ هەینی رایگەیاند، ئیمارات پابەند بووە بە کەمکردنەوەی رێژەی دەردانی گازی ژەهراوی بە رێژەی 40% تا ساڵی 2030، جیهان رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە، گرنگترینیان گۆڕانی کەشوهەوایە، کە کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیان هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەکاتێکدایە کە “جیهان رووبەڕووی چەندین تەحەدا بوەتەوە، گرنگترینیان گۆڕانی کەشوهەوا و کاردانەوەکانی کە کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیان هه‌یه‌”.

سەرۆکی ئیمارات جەختی لەوەکردەوە کە “ئیمارات 100 ملیار دۆلاری وەبەرهێنانی کردوە لە دابینکردنی دارایی کرداری کەشوهەوا و وزەی نوێبوەوە و پاک و خاوێنی، هەروەها پابەندە بە وەبەرهێنانی 130 ملیار دۆلاری دیکە لە ماوەی حەوت ساڵی داهاتوودا”.

لە میانەی وتاری دەستپێکیدا بن زاید بەخێرهاتنی سەرکردەکانی جیهان و سەرۆکی حکومەتەکان و شاندەکان و نوێنەری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئیمارات و بەشداریکردنیان لە لوتکەی جیهانی کەشوهەوا کرد.

زۆرێک لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان ئەمڕۆ و دوێنێ بە مەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی کۆنفرانسی لایەنەکانی کۆنفرانسی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP28) گەیشتنە دوبەی.

ئیمارات لە ماوەی 30ی تشرینی دووەم تا 12ی کانوونی یه‌كه‌م لە شاری ئێکسپۆ سیتی دوبەی میوانداری کۆنفرانسی لایەنەکانی کۆنفرانسی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP28).

زیاتر لە 70 هەزار میوان لە 198 وڵاتەوە بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن، هەروەها COP28 کە گەورەترین بۆنەی کەشوهەوایە لە جیهاندا کە لەلایەن ئیماراتەوە میوانداری دەکرێت، ژمارەیەکی پێوانەیی داواکاری بۆ بەشداریکردن تۆمارکرد و گەیشتە 500 هەزار بەشداربوو، لەنێویاندا وەزیر و نوێنەری رێکخراوە ناحکومییەکان و کەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن.

En az 10 karakter gerekli