١٣٪ـی هاوڵاتییانی هەرێم خۆیان لە پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆمار نەکردووە، بەهۆیەوە بەشەخۆراک و بەشەئاردی مانگانەیان بڕدراوە، بڕیاریشە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ئەپلیکەیشنەکە کارا بکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم وتی، “بڕیارە لە ئەمڕۆوە تا ٢٠ـی مانگ ئەپلیکەیشنەکە کارا بکرێتەوە تەنیا بۆ ئەو هاوڵاتییانەی لە ماوەی رابردوو نەیانتوانیوە خۆیان تۆمار بکەن، ئەمە درێژکراوەی قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە دەبێت”.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی ئەو قۆناغە دەستدەکرێت بە قۆناغی دووەم و هاوڵاتییان دەتوانن بەشێکی دیکەی زانیارییەکان لە پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆمار بکەن.
هاوکات، لە قۆناغی دووەمدا چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە بەردەست دەبن لەوانە، خزمەتگوزاریی مامەڵەی هاونیشتمانیان لە تۆماركردنی ناوی منداڵ، گواستنەوەی پسووڵە لە بریكارێک بۆ بریكارێکی دیکە، یان لە شارێك بۆ شارێکی دیکە، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و پسووڵەی خۆراكیان نییە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت