سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات بەشداریی هەڵبژاردن نەکەن

سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات بەشداریی هەڵبژاردن نەکەن

تشرینی دووه‌م 10, 2025 19:00
سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات بەشداریی هەڵبژاردن نەکەن
0

لایک

سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نەکەن. هاوکات داواش لە خوای گەورە دەکات لە “گەلی گەندەڵکاران” دووری بخاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نوێترین پەیامی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە. 

هەژماری  “وەزیری قائید” کە کەسێکی نزیکی سەدرە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، دەستنووسێکی بە مۆر و واژۆی ناوبراو بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا داوا لە خوای گەورە دەکات لە “گەلی گەندەڵکاران” دووری بخاتەوە. 

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا داوای لە لایەنگرانی کردووە بایکۆتی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی عێراق بکەن کە بڕیارە سبەی سێشەممە، ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبچێت. 

هەروەها سەدر چەند مانگێکە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاندووە و بەشداریی بانگەشەی نەکردووە. هاوکات لە چەندان پەیامدا دووپاتی کردووەتەوە، بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکە “دووبارەکردنەوەی هەمان ڕووخسارەکان و بەهێزکردنی گەندەڵییە”.

En az 10 karakter gerekli