ماتی‌و میله‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ماتی‌و میله‌ر باسی له‌وه‌كرد ئه‌ندامێتیی سوید له ناتۆ و فرۆشتنی فڕۆكه F-16كان دوو بابه‌تی جیاوازن و رایگه‌یاند: “هه‌روه‌ك چۆن ماوه‌یه‌ك به ئاشكرا پشتیوانیی له فرۆشتی فڕۆكه F-16كان به توركیا ده‌كه‌ین، له كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كانیشدا پێیان ده‌ڵێین. به‌ڵام ئێمه چه‌ندیش باوه‌ڕ نه‌كه‌ین، گرووپێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس هه‌ن كه باوه‌ڕیان وایه ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ست بێت به ئه‌ندامێتیی ناتۆوه”.
میله‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سوید له‌باره‌ی ئه‌ندامێتیی له ناتۆ و له‌پێناو ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا “ده‌ستووری هه‌موار كردووه‌ته‌وه و یاسایه‌كی نوێی ده‌ركردووه، گومانلێكراوانی تیرۆری به‌ندكردووه و درێژه‌ی به لێكۆڵینه‌وه‌كان داوه”، ئه‌وانیش باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌مانه به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا بڕه‌وێنه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه باوه‌ڕیان وایه كاتی ئه‌ندامێتیی سوید له ناتۆ هاتووه و وتی: “جگه له‌وه‌ی باوه‌ڕمان وایه كه ده‌بێت ئه‌مه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا رووبدات، نامه‌وێت پێشبینی واده‌یه‌كی دیارییكراو بكه‌م”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش “درێژه به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته باڵاكانی توركیا ده‌ده‌ن” و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئانتۆنی بڵینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ماوه‌ی 5-6 رۆژی رابردوودا سێ جار له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی، هاكان فیدان گفتوگۆی كردووه و “دڵنیایه كه له كاتێكی گونجاو‌دا گفتوگۆیه‌كی نوێ ئه‌نجامده‌دەن و ئه‌و بابه‌ته‌ش بۆ ئه‌مریكا كارێكی گرنگی له‌پێشینه‌یه”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ماتی‌و میله‌ر تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له پاڵپشتی ئامانجه‌كانی توركیا په‌یوه‌ست به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و رایگه‌یاند ئه‌و بابه‌ته پرسێكه له‌نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا.