زوهران مەمدانی، کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و وەک سەرۆک شارەوانی نیویۆرک هەڵبژێردرا.
مەمدانی تەمەن ٣٤ ساڵ بە بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتیی شارەوانی نیویۆرک بووە یەکەم کەسی موسڵمان لە مێژووی نیویۆرکدا ئەم پۆستە بەدەستبهێنێت.
هەروەها لە هەڵبژاردنی نیویۆرکدا سێ کاندید کێبڕکێان لەسەر پۆستی سەرۆکی شارەوانی شارەکە کرد، زوهران مەمدانی تەمەن ٣٤ ساڵ، کاندیدی دیموکراتەکان بوو، ئەندرۆ کومۆ، کاندیدی سەربەخۆ بوو، هاوکات، کورتیس سلێوا، کاندیدی کۆمارییەکان بوو. مەمدانی توانی بەسەر هەموویاندا سەربکەوێت و پۆستەکە وەربگرێت.
هاوکات ئەمە یەکەم ئەزموونی هەڵبژاردن بوو بۆ دۆناڵد ترەمپ لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیەکەیدا. جگە لە نیویۆرک، کە گرنگترین خاڵی ئەم هەڵبژاردنانە بوو، لە ویلایەتەکانی نیوجێرسی و ڤێرجینیاشدا، دوو ئافرەتی دیموکراتی دیکە توانییان سەرکەوتن بەسەر کۆمارییەکان تۆمار بکەن و دەسەڵاتی حکوومەتی خۆجێی بگرنە دەست.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی