ئەمڕۆ شەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەردەوام دەبێت و سێ وەزارەت و چەند دەستەیەک مووچە وەردەگرن.
هەروەها بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ هەریەکە لە دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی تەندروستی مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن.
سبەی یەکشەممە، 20ی تشرینی یەکەم رۆژی دەنگدانی سەرتاسەرییە لە هەرێمی کوردستان-عێراق هەر بۆیە وەک رۆژی دابەشکردنی مووچە دیارینەکراوە.
تا رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بڕیار وایە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بهێندرێت و کۆتا شوێنەکان لە رۆژی پێنجشەممەدا مووچەکانیان وەربگرن.